کەشناسی عێراق: سبەی کۆتاتی بەم شەپۆلە بارانبارینەی چەند رۆژی رابردوو دێت کە تەواوی عێراقی گرتبویەوە

ناوخۆ
  • 14-01-2023, 21:06
  • +A -A

    بەغداد /INA
    ئەمڕۆ شەممە، دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند،کە ئەم شەپۆلە بارانبارینەی ئێستا، سبەینێ یەک شەممە کۆتایی دێت و پێشبینیەکانیشی بۆ رەوشی کەش وهەوای رۆژی چوارشەممەی داهاتوو ئاشکرا دەکات.
     "عامر جابری" بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەکە ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند“ئەو بارانانەی ئەمڕۆ و ڕۆژانی ڕابردوو باریوە،لە سەرەتای وەرزی بارانبارین ،گەیشتووەتە ڕێژەیەکی باش، بەراورد بە ساڵانی پێشوو،کە تێکڕایی لە نێوان ١٠-٣٠ ملم بووە لە سەرجەم ناوچەکانی باکور و ناوەڕاست و ڕۆژئاوا و باشووری عێراق.
    راشیگەیاند" بەپێی پێشبینییەکانما سبەی بارانبارین کۆتایی دێت،.
    سەبارەت بەرەوشیی کەش و هەواو چۆن دەبێت ، "جابری " روونیکردەوە" کە کەش وهەوا لە سەرجەم ناوچەکان ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت، لەگەڵ بونی تەم و مژ لە ناوچەکانی ناوەڕاست، بەپێی پێشبینیەکانمان هیچ بارانێک نابارێت، تا چوارشەممەی داهاتوو.
     ئاماژەی بەوەشکرد، "بارانبارینی وەرزی زستانە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەردەوام دەبێت، بەپێی پێشبینییەکانمان، بارانبارین لە ئەمساڵدا لەچاو ساڵی ڕابردوو باشتر دەبێت.