بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە"عەدنان دەرجال" سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق، دووپاتی کردەوە کە سەرکەوتنی عێراق لە میوانداریکردنی جامی 25ی کەنداو توانای میوانداریکردنی عێراق بۆ پاڵەوانێتییە گەورەکان پشتڕاست دەکاتەوە.
"دەرجال" ئاماژەی بەوەشکرد، فیدراسیۆنە نێودەوڵەتی و ئاسیاوییەکان لایەنگری عێراقن .
"عەدنان دەرجال " بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند "کەنداو 25 سەرکەوتنی بەرچاوی بۆ عێراق بەدەستهێناوە، هەروەها توانای میوانداریکردنی عێراقی بۆ پاڵەوانێتییەکانی تر بەرز نیشانداوە تا ئامادەکارییان بۆ بکات،
دەرجاڵ راشیگەیاند " جیانی ئینفانتینۆ" سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا) و "سەلمان بن ئیبراهیم ئال خەلیفە " سەرۆکی فیدراسیۆنی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا،پشتیوانییەکی زۆر لە عێراق دەکەن، و پاڵپشتی فیدراسیۆنی کەنداو و فیدراسیۆنەکانی یەکێتیە تۆپی پێیەکانی وڵاتانی کەنداویش زیاد دەبێت ،ئەم پشتگیریانەش بەهۆی جامی 25 پاڵەوانێتی کەنداوەوە بەهێزتر بوو.