ئەعرەجی: حكومەت سیاسەتی ڕێزگرتن لە سەروەری دەوڵەتان پەیڕەو دەكات

سیاسی
  • 14-01-2023, 18:33
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی ئەمرۆ شەممە، رایگەیاند: حكومەتی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی سیاسەتی ڕێزگرتن لەسەروەری دەوڵەتان پەیڕەو دەكات.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ئەعرەجی لەنوسینگەی خۆی پێشوازی لە سەرپەرشتیاری كاروباری ئۆكرانی لەبەغدا ئەلێكساندەر بوراڤیجنیكۆف كرد و لەكۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوەی دوایین پێشهاتەكانی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەكەو جیهان و پەرەسەندنەكانی شەڕی ڕوسیاو ئۆكرانیا و گرنگی پەنابردن بۆ لۆژیكی دیالۆگ لەچارەسەركردنی قەیران و گرفتە نێودەوڵەتییەكاندا تاوتوێكرا.
    ئەلئەعرەجی جەختی لەوەكردەوە، كە حكومەتی سودانی سیاسەتی ڕێزگرتن لە سەروەری دەوڵەتان پەیڕەو دەكات كە ڕێبازی بەردەوامی عێراقە و ئاماژە بەوەشكرد: كە رۆڵی عێراق بێلایەنییە بەرامبەر هەر ململانێیەك.
    رونیشیكردەوە: لە هەوڵی كۆتایی هێنانی جەنگە لە ڕێگەی دیالۆگ و لێكتێگەیشتنەوە و ئاماژەی بەوەشكرد: دانیشتن بۆ دیالۆگ پێش جەنگ باشترە لە دانیشتن دوای ئەوە بۆ دەربازكردنی وڵاتان و خەڵك لە نەهامەتییەكانی جەنگ.