بەغدا - INA - هندرین مەكی
وێنەگرتن :ستار غەزی
ئەمڕۆ شەممە، ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرە، ژمارەی پێوانەیی عێراقی بۆ ژمارەی ئامادەبوونی گشتی لە میانی پاڵەوانێتی کەنداو 25 ڕاگەیاند، هاوکات هەوڵی عێراقی پشتڕاستکردەوە بۆ پێشکەشکردنی داوایەک بۆ میوانداریکردنی پاڵەوانێتی ئاسیا لە عێراق لە ماوەی ساڵی 2027
عیدانی لە لێدوانكی تابەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: "جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی، کە بەشداری لە مەراسیمی کردنەوەی کەنداوی 25 کرد، ستایشی هاندەرانی عێراقی کرد و ڕایگەیاند، عیراق شایەنی ئەوەیە هەموو سزاكان و قەدەغەکردنی یاریكردنی نیودەوڵەتی لەسەری هەبگیرێت
لەهەموو یاریگاکانی عێراق”.
ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق بەتەواوی ئارامی و سەقامگیری بەخۆیەوە بینیوە و شایەنی زۆر شتە، ئەمەش بە پاڵەوانێتی ئێستا دەسەلمێنرێت، کە ڕێژەی سەرکەوتنی بەرزی تۆمارکردووە، و دەبێت هەوڵبدەین بۆ میوانداریکردنی پاڵەوانێتی ئاسیا لە عێراقدا، ئاماژەی بەوەشکرد، "گرەو لەسەر عێراقییەکە دەکەین و سەرکەوتوو بوو لەوەدا."
لە درێژەی قسەکانیدا وتی "عێراق ڕیکۆردێکی شکاند لە ئامادەبوونی هاندەران لە کاتی پاڵەوانێتی کەنداو لە خولی ٢٥ی خۆیدا، بە بەراورد بە هەموو پاڵەوانتیەكانی پێشووی وڵاتانی دیکەی کەنداو".
ئاماژەی بەوەشکرد، "سعودیە تاکە وڵاتە کە لە ساڵی 2027 میوانداری پاڵەوانێتی ئاسیا بکات، ڕەنگە هاوبەشییەک لە نێوان عێراق و سعودیە هەبێت بۆ میوانداریکردنی ئەم پاڵەوانێتییە، ڕەنگە عێراق بە تەنیا میوانداریی بکات".
لیژنەی ڕێکخەری 25ی کەنداو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە زیاتر لە 500 هەزار هاندەر بەشداری یارییەکانی قۆناغی یەکەمی پاڵەوانێتییەکەیان کردووە، کە بەرزترین ژمارەی پێوانەییە لە جامی کەنداو لە سەرەتای دەستپێکردنیەوە.