بەغداد/ INA
سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە جەختی کردەوە لەوەی کە پاڵەوانێتی کەنداو 25 بووەتە کەرنەڤاڵێکی عەرەبی و دیدارێکی برایانە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی نیوەڕۆخوانێکی لەسەر ڕۆخی ڕووباری دیجلە سازکرد لەسەرشەرەفی شاندی یەکێتیەکانی تۆپی پێی کەنداو کە لە کەنداوی 25 بەشداری دەکەن کە ژمارەیەک لە ئەستێرەکانی تۆپی پێ و ڕاگەیاندکاران ئامادەی بوون کە خالد جاسم یەکێک بوولەوان ، میواندارێتیەکە بەئامادەبوونی وەزیری وەرزش ولاوان و سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێڕاقی و پارێزگاری بەسڕە بەڕێوەچوو.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکردکە لەسەرەتادا سودانی سوپاسی ئەوانەی کرد کە بەشداربوون لە سەرخستنی پاڵەوانێتیەکە، ڕوونیشی کردەوەکە ئەم پاڵەوانێتیە گرنکەیەکی ڕەمزی هەیە و لەماوەی پەنجا ڕۆژدا ئەنجومەنی وەزیران تواناکانی خستەگەڕ بۆ ئاسانکاری ولابردنی سەرجەم ئاستەنگەکان بۆ ئەنجامدانی پاڵەوانێتیەکە.
هەروەها سەرۆک وەزیران پاڵەوانێتیەکەی بەوە ناوزەدکرد کە کەڕنەڤاڵێکی عەرەبیەو دیدارێکی برایانەیە ولە بۆنەیەکی وەرزشی ئاسایی گەورەتر و مانادارترە، ئاماژەشی بەوەدا کە ئاسانکاریەکان پاش تەواوبوونی پاڵەوانێتیەکەش بەردەوام دەبن.