دەستەی حەج ڕەتیدەكاتەوە پشكی عێراق لە حاجیان بۆ وەرزی داهاتوو دیاری كرابێت

ناوخۆ
  • 14-01-2023, 14:35
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە دەستەی باڵای حەج و عومرە ڕەتیكردەوە پشكی عێراق لە حاجیان بۆ وەرزی داهاتوو دابندرابێت.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : بەرپرسی دەستەكە جەنابی شێخ سامی ئەلمەسعوودی داوای لە وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە كردووە، سەرژمێری ڕاستەقینەی دانیشتوانی عێراق پەسەند بكات بە مەبەستی زیادكردنی پشكی دیاریكراو بۆ وڵات، بەڵام تا ئێستا هیچ ڕەزامەندییەك دەرنەچووە و هیچ ڕێوشوێنێك نەگیراوەتەبەر.
    دەستەكە داوای لە هەموو دەزگاكانی ڕاگەیاندن كردووە كە ورد بن لە گەیاندنی زانیاری بە ڕای گشتی و داوای زانیاری لە سەرچاوە فەرمییەكانیان بكەن.
    هەفتەی ڕابردوو دەسەتەكە هەڵگرتنی سنوورداركردنی بەساڵاچووانی لە وەرزی داهاتووی حەجدا ڕاگەیاند، هەروەها گەڕانەوەی پشكی عێراق بۆ ژمارەی پێشووی پێش پەتای كۆرۆنا كە ژمارەیان 33 هەزار و 690 حاجی بوو.