بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی ناوخۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی بە هەڵگرتنی یەك كیلۆ مادەی هۆشبەری لە شاری موسەننا ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە: بەپێی ڕێنماییەكانی وەزیری ناوخۆ بۆ چڕكردنەوەی بەدواداچوونی مەیدانی، هێزێكی هاوبەشی دژە ماددە هۆشبەرەكان لە موسەننا و فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای موسەننا پێكدەهێنن، توانیان ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی لە ناوەندی شاری سەماوە ئەنجام بدەن، كە لە ئەنجامدا تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە كیلۆیەك مادەی هۆشبەری پێبووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە: رێوشوێنی یاسایی پێویست لە دژی گیراوەتەبەر بۆ تەواوكردنی پەڕوای لێكۆڵینەوەكانی.
پاڕێزگاری كهركوك: سبهی لهكهركوك پشووه