بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی دەستگیركردنی دووەم بەرپرسی بەناو دیوانی حسبەی چەتەكانی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای كەركوك ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە ربەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاند : بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگریی دروستی هۆبەی (هەواڵگری و ئاسایش)ی فیرقەی چواردە، و بە هاوكاریی هەواڵگری و هێزێكی هەواڵگری و هێزێك لە لیوای نۆهەد وشەش، بۆسەیەكی ورد و تۆكمەیان لە ناوچەی ئەلزاب لە قەزای حەویجە دانرا.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : ئەو بۆسەیە بووەتە هۆی دەستگیركردنی تیرۆریستێكی تاوانبار كە یەكێك بووە لە بەرپرسانی بەناو دیوانی حسبەی توخمە تیرۆریستییەكانی داعش لە قەزای حەویجە، ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەو ئافرەتە تیرۆرستە ڕادەستی لایەنی داواكار كراوە بەپێی ڕێساكان.
پاڕێزگاری كهركوك: سبهی لهكهركوك پشووه