بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستگیركردنی 32 تۆمەتباری تیرۆریستی لە پێنج پارێزگا ڕاگەیاند كە لەنێویاندا ئەندامی دیاری باندە تیرۆریستییەكانی داعشن.
لە بەیاننامەیەكی ئاژانسەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : بە هەوڵی هەواڵگریی بەردەوام، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنی چۆنایەتیی سەركەوتووی ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەكان بووە هۆی دەستگیركردنی 32 تیرۆریست، لەنێویاندا ئەندامانی دیاری چەتەكانی تیرۆریستی داعش، كە لە پارێزگاكانی ئەنبار، نەینەوا، كەركوك، دیالە و بەغدا چالاك بوون.
ڕوونیشیكردەوە : دەستگیركردنەكان دوای دانانی بۆسەی وورد و تۆكمە و جێبەجێكردنی فەرمانی دەستگیركردنی دادوەری بووە كە بووەتە هۆی لەناوبردنی تۆمەتباران، هەروەها لێدوانەكانیان بەپێی پێویست تۆماركراون و ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی پێویست بەرامبەریان بگرنەبەر.
پاڕێزگاری كهركوك: سبهی لهكهركوك پشووه