بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە ئەحمەد سەفەدی سەرۆكی پەرلەمانی ئوردن دووپاتی كردەوەسەردانەكەی بۆ بەغدا دوای دیداری شا عەبدوڵڵای دووەم، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر دێت.
سەفەدی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: سەردانەكەی بۆ بەغدا دوای ئەو دیدارە هات كە شا عەبدوڵڵای دووەم و محەمەد شیاع سودانی لەماوەی كۆنفرانسی بەغدا بۆ هاوبەشی و هاوكاری كە لەم دواییانەدا لە ئوردن بەڕێوەچوو، بە ئاماژەدان بەوەی كە عەمان پشتگیری لە هەوڵەكانی حكومەتی عێراق دەكات.
ڕوونیشیكردەوە : لیژنەیەكی هاوبەش پێكهێنرا بۆ بەدواداچوون بۆ ئەوەی لە سەردانەكەیدا بۆ بەغدا باسی لێوەكرا، ئاماژەی بەوەشكرد : رێككەوتن هەیە بۆ پێكهێنانی لیژنەی هاوبەش لە نێوان پەرلەمانی عێراق و ئوردن.