بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید رێنمایی خەڵاتكردنی یاریزانانی هەڵبژاردەی نیشتمانی دەركرد.
لەبەیاننامەكەدا فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك كۆمار كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، چاوی بە یاریزانانی هەڵبژاردەی نیشتمانی و كادیری و مەشق و ڕاهێنانەكان وستافی كارگێڕی كەوت و پیرۆزبایی سەركەوتنە شایستەكەیانی لێكردن بە یەكەمی كۆمەڵەكەیان لە پاڵەوانێتی جامی كەنداوی بیست و پێنجەمین سەركەوتن.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمە لەدوای دوایین یاری هەڵبژاردەی نەتەوەییمان لەگەڵ هاوتا یەمەنییەكەی هات، كە سەرۆك كۆمار ڕێنمایی كرد كە خەڵات لە ئەندامانی تیپەكەمان بگرن وەك پێزانینێك بۆ هەوڵەكانیان و ئاستە نایابەكەیان،كە وێنای خۆشی بۆ عێراقییەكاندا نەخشاند.
سەرۆك كۆمار داوای لە یاریزانان كرد كە"هەوڵ و كۆڵنەدانی زیاتر لە یاریگا و لە كاتی مەشق و ڕاهێنانەكاندا بۆ بەدەستهێنانی ئەو ئەنجامە باشانەی كە عێراقییەكان چاوەڕێی دەكەن، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی پێگەی عێراق لە بواری وەرزشدا لەسەر ئاستی جیهانی.
لە بەرامبەردا یاریزانانی هەڵبژاردەی نیشتمانی و ستافی ڕاهێنەران و كارگێڕانی سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ سەرۆك كۆمار دەربڕی بۆ ئەم دەستپێشخەرییە بەخشندەیە، كە ڕەنگدانەوەی گرنگیدانەكەیە بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی و جولەی وەرزشی بەگشتی، هەروەها پەرۆشییەكەی بۆ بەدەستهێنانی باشترین ئەنجامەكان و بەرزكردنەوەی ناوی عێراق لە كۆڕبەندە نێودەوڵەتییەكاندا.