بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران دواخستنی دانیشتنی پەرلەمانی بۆ ماوەی نیو كاتژمێر ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تیایدا هاتووە: ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنەكەی بۆ ماوەی نیو كاتژمێر دواخست.
كارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان بریتییە لە دەنگدان لەسەر نوێنەرانی نوێ لە لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان، خوێندنەوەی یەكەم بۆ ڕەشنووسی یاسای پەیوەندییەكان و زانیارییەكان، هەروەها گفتوگۆكردن لەسەر هەمواری چوارەمی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی بۆ كەرتی تایبەت و تێكەڵاو.