بەغداد/ INA
سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی پاش سەردانەکەی بۆ ئەڵمانیا گەڕایەوە خاکی نیشتیمان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی پاش سەردانێکی فەرمی بۆ وڵاتی ئەڵمانیا گەیشتەوە خاکی نیشتیمان.
ئەمەو سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ڕۆژی پێنجشەممەی پێشوو بەڕێزیان بەسەردانێکی فەرمی بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەشتی وڵاتی ئەڵمانیای کردبوو.