به‌غدا- INA
گرنگترین وته‌كانی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌دیداره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی دوێنێ له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (DW) ی ئه‌ڵمانی:
🔷 هاوكاری له‌بواری كاره‌با له‌نێوان عێراق و كۆمپانیای سیمه‌نز پێشتریش به‌رده‌وامبووه، ویاداشتی لێكتێگه‌یشتن پرۆژه له‌بواری به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه و دابه‌شكردن له‌خۆ ده‌گرێت ودواتر واژۆكردنی گرێبه‌ست له‌به‌غدا به‌دواییدا دێت.
🔷 پاره‌ی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی یاداشتی لێكتێگه‌یشتن ته‌رخان كراوه، چونكه جیاوازه له‌یاداشته‌كانی دیكه، ته‌رخانكردنی پاره‌ی پێویست یه‌كێك بووه له‌گرنگترین ته‌گه‌ره‌كان.
🔷 پێویستمان به‌پرۆژه‌ی زیاتر هه‌یه به‌رێگای گرێبه‌سته‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپاینای سیمه‌نز، كۆمپانیای نیشتیمانی و كۆمپانیای تریش هه‌یه، به‌ڵام كێشه ته‌نها په‌یوه‌ست نییه به‌به‌رهه‌مهێنان، پرۆسه‌ی گواستنه و دابه‌شكردنیش پێویستی به باشتركردنی هه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌شێكه له‌پرۆژه هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ سیمه‌نز.
🔷 گه‌نده‌ڵی یه‌كێكه له‌فاكته‌ره‌كانی رێگركردن بووه له‌باشتربوونی كه‌رتی كاره‌با، سه‌ره‌رای پلانی خراپ و رووداوه ئه‌منییه‌كان كه‌كاریگه‌ریان كردووه له‌سه‌ر هه‌موو پلانه‌كان.
🔷 له‌ساڵی 2013 به‌ئاستێكی پێشكه‌وتوو گه‌یشتن به‌دابینكردنی كاره‌با له‌سه‌رانسه‌ری پارێزگاكان، به‌ڵام هاتنی تیرۆرستانی داعش و رووداوه‌كانی دواتر كاریگه‌ری به‌رێژه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر پرۆژه‌كانی كرد.
🔷 ئاراسته‌ی حكومه‌ت له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی روونه، ودانانی پاره له‌شوێنی راستی خۆی له‌پرۆژه‌كان و به‌رێكاری راست ودروستیش ئاشكرایه.
🔷 یه‌كێك له‌كێشه‌كان ئه‌وه‌یه كه‌غازی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت بۆ به‌رهه‌می نه‌وتی ده‌سووتێته‌وه، بۆیه عێراق ناچار ده‌بێت غاز هاورده بكات بۆ دابینكردنی كاركردنی وێتسگه‌كانی كاره‌با.
🔷 قه‌باره‌ی غازی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتی، ده‌كرێت به‌شداری بكات له‌دروستكردنی زیاتر له7000 MW، ئه‌مه به‌راستی سووتاندنی پاره‌یه.
🔷 په‌رۆشین له‌سه‌ر هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا، و تیمی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا هێشتا له‌چوار چێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و نێرده‌ی ناتۆ له‌عێراقه، گفتوگۆ ده‌دكه‌ین بۆ ده‌ست نیشانكردنی ماوه‌ی هاریكاری له‌بواری مه‌شق وراهێنان و راوێژكاری و پشتگیری زانیاریه‌كان.
🔷 شه‌ڕی دژی تیرۆر پێویست به‌به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ئه‌م هاوكاری و په‌یوه‌ندییه ده‌كات.
🔷 مافی مرۆڤ یه‌كێكه له‌گرنگترین ده‌ستكه‌وته‌كانی پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌دوایی ساڵی 2003، ونابێت ده‌ستبه‌رداری ببین له‌ژێر هه‌ر ناونیشانێكی سیاسی و جه‌ماوه‌ری.
🔷 هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، كاری په‌رله‌مان وهێزه سیاسییه‌كانه، ئێمه به‌رنامه‌ی ویزاریمان داناوه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كان له‌مانگی ده‌ی داهاتوو وه‌كو دوورترین كات.
🔷 حكومه‌ت هه‌موو پێداویستییه‌كانی یاسایی ورێكاره‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان فه‌راهه‌م ده‌كات، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان بڕیاری دا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجام بدرێت حكومه‌ت ئاماده‌یه.
🔷 گرنگترین ئامانجی سه‌ردانم بۆ ئه‌ڵمانیا ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی حكومیمان له‌بورای مه‌شق وراهێنانی پیشه‌یی و پێگه‌یاندنی لاوان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداربن له‌بازاری كاركردن به‌ریگای پرۆژه بچووك وناوه‌نده‌كان، وبه‌رنامه‌ی وه‌رگرتنی قه‌رزه‌كانی حكومی به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی ده‌رفه‌تی كار.
🔷 سنووره‌كانی عێراق له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه به‌وردی چاودێری ده‌كرێن بۆ رێگریكردن له‌دزه كردنی تیرۆرستان، و زیاتربوونی چالاكی مادده هۆشبه‌ره‌كان و ئاشكراكردنی هه‌وڵه‌كانی به‌قاچاغبردن له‌ده‌روازه سنووریه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی درواوسێ.
🔷 په‌یوه‌ندی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ هاوسه‌نگه وبه‌پێی بنه‌مای رێزگرتنی به‌رامبه‌ر و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و ده‌ستوه‌رنه‌دانه له‌كاروباری ناوخۆیی، ئه‌مه‌ش باشترین رێبازی ئێمه‌یه وه‌كو حكومه‌ت.
🔷 له‌یه‌كنزیك كردنه‌وه‌ی راو بۆچوونه‌كان له‌نێوان ئێران و وڵاتانی ناوچه‌كه له‌وانه سعودیه، رێبازێك بوو حكومه‌ت په‌یره‌وه‌ی كرد و به‌رده‌وامیشه له‌سه‌ری، وده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئالۆزیه‌كان له‌ناوچه‌كه و ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاسایشی عێراق و ناوچه‌كه‌ش ده‌بێت.
🔷 به‌ده‌نگه‌وه‌هاتن له‌لایه‌ن ئێران وسعودیه‌وه هه‌یه و ئێمه به‌رده‌وامین له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانمان تاگه‌یشت به‌دووباره‌كردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان له‌به‌غدا له‌نزكترین كاتدا.
🔷 ئه‌و لێكتێگه‌یشتنانه‌ی كه‌حكومه‌ت به‌رهه‌مه‌كه‌ی بوو له‌نێوان هێزه سیاسییه جیاكاندا، رێ به‌حكومه‌تی داوه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بكات سه‌باره‌ت به‌شێوه‌ی بوونیان و ده‌ست نیشانكردنی ئه‌رك و كاره‌كانیان له‌عێراق.
🔷 هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر هه‌ر به‌شێكی عێراق، قبۆڵ ناكرێت، ئه‌وجا چ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بێت یان توركیا.
🔷 هێرشه‌كانی ئه‌م دووایه كه‌له ناوچه سنووریه‌كانی رووداوه به‌ره‌سمی ره‌تمان كرده‌وه و له‌هه‌مان كاتدا ئێمه په‌رۆش بووین بۆ به‌رده‌وامیدان به‌گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاتانه كه‌په‌یوه‌ندیه‌كی باش و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كه‌ی هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌یه.
🔷 له‌سه‌ر زه‌مین رێكاری پراكتیكیمان ده‌ستپێكردووه، چونكه هه‌ندێ گروپ له‌م ناوچانه هه‌یه ناوه ناوه ده‌چنه ناو ئێران یان توركیا به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی توندوتیژی، ئه‌مه‌ش له‌دژی ده‌ستووره كه‌رێ نادات خاكی عێراق بۆ هێرشكرن بۆ سه‌ر وڵاتانی دراوسێ به‌كار بێت.
🔷 هه‌ڵوێسته‌كانی مه‌رجعیه له‌پشتگیریكردنی پرۆسه‌ی سیاسی و نه‌وه‌كانی گه‌لی عێراقی به‌هه‌موو پێكهاته و ئایین و جیاوازیه‌كانه‌وه روون وئاشكرایه و به‌رده‌وامیشه له‌سه‌ر ئه‌م پشتگیریه.
🔷 په‌یوه‌ندییه‌كی باش وئه‌رێنیمان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه، سنوورێكی 1200 كم له‌گه‌ڵ هاوبه‌شی ئایینی و رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، به‌هه‌مان شێوه ره‌وشی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی كه قۆڵاییه‌كی عه‌ره‌بی هه‌یه.
🔷 له‌گه‌ڵ توركیا هاوبه‌شی ئایینی و رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تمان هه‌یه، به‌ڵام رێكخستنی ئه‌م په‌یوه‌ندییه له‌چوار چێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه هاوبه‌شه‌كان و ده‌ستوه‌رنه‌دان له‌كاروباری ناوخۆیی، ده‌بێت ئێستا به‌م شێوه‌یه بێت.
كه‌شناسی: له‌هه‌فته‌ی داهاتوو باران ده‌بارێت