هەولێرـ INA
ئەمڕۆ هەینی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەید عەممار ئەلحەکیم، سەرۆکی ڕەوتی ئەلحیکمەی نیشتمانی، بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو هاوسەری شەهیدی میحراب ئایەتوللا ئەلعوزما سەید محەمەد باقر ئەلحەکیم، پرسە و سەرەخۆشی لە سەید ئەلحەکیم و بنەماڵەی بەڕێزی ئەلحەکیم کرد و هاوسۆزی و هاودەردی لەگەڵیاندا دەربڕی.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، هیوای خواست یەزدانی مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.
لای خۆیەوە، سەید عەممار ئەلحەکیم سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەی بەڕێزی ئەلحەکیمی بۆ پەیوەندی و هاوبەشیی بەڕێزیان لە خەم و پرسەکەیاندا، بۆ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دووپات کردەوە.