به‌غدا- INA
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، پێشوازی له‌شاندێكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی عه‌ره‌بی ـ ئه‌ڵمانی و كۆمه‌ڵێك له‌شاره‌زایانی كۆمپانیه ئه‌ڵمانیه‌كان كرد.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاند" له‌دیدارێكدا جه‌خت له‌سه‌ر ئاراسته‌ی حكومه‌تی عێراق كراوه له‌بواری هاریكاریكردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌ڵمانیه‌كان له‌بواره‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و پێشخستنی ژێرخانی ئابووری و پێشكێش كردنی ئاسانكاری پێویست بۆ وه‌به‌رهێنان لهكهرت ولایه‌نه جیاجیاكاندا له‌عێراق.