به‌غدا- INA
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له‌شوێنی مانه‌وه‌ی خۆی له‌به‌رلینی پایته‌خت، پێشوازی له‌به‌ڕێز كرستیان برۆخ سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای سیمه‌نزی ئه‌ڵمانی كرد.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاند" له‌دیدارێكدا میكانیزمه‌كانی هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمپانیای سیمه‌نز له‌پێشخستنی كه‌رتی كاره‌با و نه‌هێشتنی ته‌گه‌ره‌كانی پێش كاره‌كانی ئه‌م كۆمپانیایه له‌عێراق تاوتوێ كرا.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران رژدی حكومه‌تی عێراق دووپاتكرده‌وه بۆ دابینكردنی پاره‌ی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی یاداشتنی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان كۆمپانیایی ناوبراو و وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق له‌سه‌ر زه‌مین.
هه‌ر یه‌ك له وه‌زیری كاره‌با و راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیران و جێگری سه‌رۆك وبه‌رپرسی كۆمپانیا سیمه‌نز له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و به‌رێوبه‌ری لقی جێبه‌جێكاری كۆمپانیاكه له‌عێراق له‌م دیداره‌دا ئاماده‌بوون.