به‌غدا-INA
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌رێ وره‌سمێكدا له‌به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا، یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای سیمه‌نز واژۆكرد، له‌چوار چێوه‌ی ئه‌و سه‌ردانه فه‌رمیه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا كه‌دوێنی ئه‌نجامیدا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاند" ئه‌م یاداشته له‌لایه‌ن به‌ڕێز زیادی عه‌لی فازل وه‌زیری كاره‌با و به‌ڕێز كرستیان برۆخ سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای سیمه‌نز واژۆكرا.
ئه‌م یاداشته كۆمه‌ڵێك له‌بڕگه سه‌ره‌كییه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت وه‌كو نه‌خشه رێگایه‌كه بۆ پێشخستنی سیسته‌می كاره‌با له‌عێراق.
له‌به‌ر رۆشنایی یاداشته‌كه كۆمپانیای سیمه‌نز به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كاره‌با كار ده‌كات بۆ دانانی پلانێكی ته‌واوكار بۆ سیسته‌می كاره‌با به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، كه‌چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت، هه‌روه‌ها كۆمپانیاكه وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نوێی كاره‌باش دروست ده‌كات.
هه‌روه‌ها كۆمپانیا سیمه‌نز دیراسه‌یه‌كی ته‌واو ئه‌نجام ده‌دات بۆعێراق وچۆنیه‌تی سوودوه‌رگرتن له‌غازی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ پشتگیریكردن و زیادكردنی وه‌زه‌ی كاره‌با.
ئه‌م یاداشته رێكه‌وتنێكی درێژماوه له‌خۆ ده‌گرێت بۆ چاكردنه‌وه و ئاماده‌كردنی یه‌كه‌كان ئه‌وانه‌ی كه‌كار ده‌كه‌ن له‌عێراق كه‌كۆمپانیا به‌خۆی دروستی كردووه، له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی وه‌زه‌ی نوێ، له‌وزه‌ی خۆڕ و جۆڵه‌ی با و دروستكردنی وێستگه‌كانی گۆرین له‌سه‌رانسه‌ری ناوچه‌كانی عێراق و گواستنه‌وه‌ی شاره‌زاییه‌كان، له‌گه‌ڵ پێشخستن و ئاماده‌كردنی كادیرانی وه‌زاره‌تی كاره‌با.
كه‌شناسی: له‌هه‌فته‌ی داهاتوو باران ده‌بارێت