به‌غدا-INA
گرنگترین وته‌كانی سودانی له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانیه هاوبه‌شه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئۆڵاڤ شۆلتس راوێژكاری ئه‌ڵمانیا
🔷 په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و ئه‌ڵمانیا په‌یوه‌ندیه‌كی باشه و بۆیته هۆی پشتگیریكردنی پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌عێراق له‌گه‌ڵ پشتگیریه‌كانی سه‌ربازی و ئه‌منی له‌كاتی جه‌نگی دژی داعش.
🔷 بوونی تیمی راوێژكاری راهێنانی ئه‌ڵمانی كه‌كار ده‌كات له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، جێگای ڕێزه و پشتگیری مرۆیی و گه‌شه‌پێدانی ئه‌ڵمانیا له‌ناوچه ئازادكراوه‌كان له‌بێر ناكه‌ین.
🔷 دیدگای حكومه‌تی عێراق و كاره له‌پێشینه‌كانی روونمان كرده‌وه سه‌باره‌ت به‌خزمه‌تگوزاری و كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری و دابینكردنی ده‌رفه‌تی كار و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ئه‌نجامدانی چاكسازی ئابووری.
🔷 ئێمه ردژین له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چاكسازی ئابووری و لایه‌نێكی گرنگیش په‌یوه‌سته به‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات.
🔷 ئاراسته‌كردنی ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان له‌بواری غازی به‌رهه‌می نه‌وت و غازی سروستی و وه‌به‌رهێنان له‌كه‌رتی په‌ترۆكیمیاویات تاوتوێمان كرد، چونكه گرنگه بۆ دابینكردنی ده‌رفه‌تی كار‌و پێداویستیه‌كانی عێراق.
🔷 بواری تر هه‌یه په‌یوه‌سته به‌هاریكاری وه‌كو گه‌راندنه‌وه‌ی داواكراوه‌كان و پاره، كه‌حكومه‌تی عێراق ده‌ستیپێكردووه به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و گه‌راندنه‌وه‌ی شوێنواره‌كان و پشتگیریه‌كی ئاشكرایی ئه‌ڵمانیاش هه‌یه.
🔷 باسمان له‌چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی سوود له‌ئه‌زموونی پێشه‌نگه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌بواری وه‌زه‌ی نوێ و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گۆرانكاری كه‌شوهه‌وا كرد، عێراق له‌به‌ر كه‌می ئاو ده‌ناڵێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر كشتوكاڵ و ژینگه‌ی و زیادبوونی رێژه‌ی بیابان كردووه.
🔷 چاره‌سه‌ركردنمان بۆ وه‌به‌رهێنانی غازی به‌رهه‌می نه‌وتی له‌چوار چێوه‌ی چاره‌سه‌ری كاریگه‌ریه‌كانی ژینگه و كه‌شوهه‌وادایه.
🔷 ته‌كیدیمان له‌سه‌ر په‌رۆشی عێراق له‌سه‌ر رێبازی په‌یوه‌ندیه هاوسه‌نگه ده‌ره‌كی و هه‌رێمایه‌تییه‌كان كرده‌وه، هه‌روه‌ها رۆڵی پێشه‌نگی عێراق له‌یه‌كنزیك كردنه‌وه‌ی را و بۆچوونه‌كان و پشتگیری حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا بۆ حكومه‌ته‌كه‌مان له‌م چوار چێوه‌یه‌دا به‌رز ده‌نرخێنین.
🔷 عێراق ده‌وڵه‌تێكی گرنگه له‌بوار وه‌زدا، وله‌سه‌ر ئاستی به‌رهه‌مهێنان نه‌وت یان عه‌مباركردنی نه‌وت وغاز. له‌چوار چێوه‌ی رێكخراوی ئۆپێك‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین پێداویستی بازاره جیهانیه‌كان دابین بكه‌ین به‌شێوه‌یه‌ك كه‌به‌رژه‌وه‌ندی به‌رهه‌مهێنه‌ر و كریار دابین بكات.
🔷 هه‌ندێ كۆمپانیا گه‌وره‌ترین ده‌ربه‌ندی ئاو له‌رۆژهه‌ڵاتی ناڤین جێبه‌جێ ده‌كه‌ن ئه‌ویش ده‌ربه‌ندی فاوی گه‌وره‌یه. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هه‌ندێ كۆمپانیا باسی راكێشانی هێڵی ئاسنی و لوله‌ی غازمان كردووه بۆ ده‌ربه‌نده‌كانی توركیا و ئورۆپا.
🔷 لێكتێگه‌یشتن هه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌مێنز له‌بورای راهێنان و به‌رزكردنه‌وه‌ی لێهاتووی كرێكاران له‌پێناو دروستكردنی پێشه‌سازیه‌ك كه بتوانێت پێداویستییه‌كانی كار و پرۆژه‌كانی گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌با و ده‌رفه‌تی كار دابین بكات.
🔷 له‌كه‌رتی ته‌ندروستی، هه‌ندێ نه‌خۆشخانه نزیك ده‌كرێنه‌وه، وهه‌ندێكی دیكه‌ش نزیكه ته‌واو ده‌بن. ئه‌مه سه‌ره‌تای كاری كۆمپانیا جیهانیه‌كانه له‌م كه‌رته‌دا.
🔷 چاوه‌رێ هاتنی كۆمپانیاكان ده‌كه‌ین بۆ به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه ئاگاداری ده‌رفه‌تی كاركردن بن له‌كه‌رتی كشتوكاڵی و پیشه‌سازی و فێكردندا.
🔷 پشتگیری سه‌ربازی و ئه‌منی ئه‌ڵمانی بۆ عێراق له‌جه‌نگی داعش به‌رز ده‌نرخێنین، و جه‌ختیش له‌سه‌ر ئاماده‌یی ته‌واوی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه بۆ به‌رپه‌ستدانه‌وه‌ی تیرۆر، كه‌گه‌یشتوونه قوناغێكی باش بۆ پاراستنی ئاسایش له‌سه‌رانسه‌ری وڵات.
🔷 ئه‌مڕۆ عێراق پێویستی به‌هێزی شه‌ڕكه‌ڕ نییه، ئه‌وه‌ی كه‌هه‌یه تیمێكی راوێژكاریه بۆ مه‌سق وراهێنان و پشتگیریكردنی زانیاری.
🔷 بوونی تیمی راوێژكاری نێوده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه، ئێستا پێداچوونه‌وه بۆی ده‌كرێت، بۆ دیاركردنی قه‌باره‌ی ئه‌م تیمانه و جۆری ئه‌رك و كاره‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی ته‌كنیكی و پیشه‌یانه، هه‌روه‌ها ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه‌هێزه ئه‌منییه‌كان پێویستی پێیه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن تواناكانیان په‌ره‌یپێ بده‌ن.
كه‌شناسی: له‌هه‌فته‌ی داهاتوو باران ده‌بارێت