بهغداـ INA
گفتوگۆکان لەسەر هاریکاری هاوبەش و پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان و شەراکەتی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەڵمانیاو هەنگاوی پێویست بۆ کاراکردن و فراوانکردنی ڕێککەوتنەکان لەبواری وزە و ئەلتەرناتیڤ و وزەی نوێ و بەرزکردنەوەی بەشداری کۆمپانیا ئاڵمانیەکان بوون.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لهراگهیندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه راگهیاند" شاندی عێراق لەخولی گفتوگۆیەکاندا پێکهاتبوو لەجێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حوسێن و زیاد عەلی فەدل وەزیری کارەباو خالد بەتال وەزیری پیشەسازی و وەزیری کۆچ و کۆچبەران ئیڤان فایق یەعقوب، وڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران و باڵیۆزی عێراق لەئەڵمانیا.
بەشداربوانی لایەنی ئەڵمانی پێکهاتبوون لە ڕاوێژکاری ئابووری و سیاسەتی دارایی ستیڤن مایر نوێنەری ئەنجومەنی حکومەت دانیال کیریبەر ڕاوێژکاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ سیاسەتی دەرەوەو ئاسایش یێنس پلانەر و گوتەبێژی حکومەت و ژمارەیەک لەوەزیرانی دەوڵەتی ئەڵمانیا.