بهغدا-INA
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لهراگهیندراوێكدا بۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی راگهیاند" ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی، ڕێوڕەسمێکی فەرمی بۆپێشوازیکردن لە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی لە بارەگای ڕاوێژکارێتی ئەڵمانیا لەبەرلینی پایتەخت بەڕێوەچوو کەبەڕێزیان دوێنێ سەردانێکی فەرمی بۆکرد ،کەڕاوێژکاری کۆماری ئەڵمانیای فیدڕاڵ ئۆلاف شوڵتز سەردەستەی پێشوازیکارانی بەڕێزیان بوو.
سودانی پاش گەیشتنی دیدارێکی لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانی سازدا ولەمیانەیدا سەرجەم دۆسیەکانی هاوکاری دووقۆڵی وشێوازەکانی پەڕەپێدانیان تاووتوێکران، لەپێش هەمووشیانەوە دۆسیەی وزەو وزەی نوێ و دەرفەتەکانی فراوانکردنی بەشداری کۆمپانیاکانی ئەڵمانیا لەگەشەپێدانی پاشخانی خزمەتگوزاری لەعێڕاق.