به‌غدا- INA
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له‌باره‌گای مانه‌وه‌ی له‌به‌رلین، پێشوازی له‌خاتوون سێڤینیا شۆڵتسه وه‌زیری هاوكاری ئابووری وگه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌ڵمانیای كرد.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاند" له‌دیدارێكدا ژماره‌یه‌ك له‌و بابه‌تانه‌ی كه‌په‌یوه‌ستن به‌هاریكاری له‌بواری گه‌شه‌سه‌ندن و ئابووری و وه‌به‌رهێنان و چۆنیه‌تی به‌هێزكردنی كاری هاوبه‌شی له‌نێوان هه‌ردوولادا باسكران، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر هاریكاری له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا له‌بواری مه‌شق وراهێنانی پیشه‌یی كرایه‌وه، كه‌یه‌كێكه له‌ئاراسته‌كانی حكومه‌ت بۆ پێشخستنی توانا و لێهاتوو و وه‌رگرتنی شاره‌زاییه‌كان له‌پێناو به‌هێزكردنی بازاری كاركردن و گه‌شه‌سه‌ندنی كه‌رتی تایبه‌ت.
له‌لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران خواستی عێراق بۆ هاریكاریكردن له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا ده‌ربڕی، به شێوه‌یه‌ك كه‌ببێته هۆی به‌ده‌ستخستنی كاره له‌پێشینه‌كانی حكومه‌ت له‌بواری به‌جۆركردنی ئابووری و سه‌رچاوه‌كانی داهات، به‌رێگای ئه‌كتیڤكردنی كه‌رتی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و گه‌شتوزار و كه‌رته‌كانی دیكه‌ی زیندوو له‌عێراق.
كه‌شناسی: له‌هه‌فته‌ی داهاتوو باران ده‌بارێت