سودانی له‌به‌رلینی پایته‌خت چاوی به‌سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌وێت

سیاسی
  • 13-01-2023, 13:55
  • +A -A

    به‌غداـ INA

     محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له‌گه‌ڵ فرانك ڤاڵته‌ر شتاینمایر سه‌رۆكی كۆماری ئه‌ڵمانیای فیدراڵ كۆبووه‌، له‌چوار چێوه‌ی سه‌ردانێكی فه‌رمی به‌ڕێزیان بۆ ئه‌ڵمانیا كه‌دوێنێ ئێواره‌ی پێنچ شه‌ممه‌ گه‌یشته‌ به‌رلین.
    نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ راگه‌یاند" له‌م كۆبوونه‌وه‌دا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌ دووقۆڵیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌هه‌موو بواره‌كه‌وه‌ و چۆنیه‌تی پته‌وكردنی، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌پرسی‌ هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی كه‌جێگای بایه‌خی هاوبه‌شن.
    هه‌روه‌ها تاوتوێ میكانیزمه‌كانی هاریكای ئالوگۆڕ له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتی دۆست و شێوازه‌كانی پێشخستن وفراونكردنی له‌بواره‌ جیاجیاكانی ئابووری وه‌زه‌دا كرد به‌شێوه‌یه‌ك كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵات وپێشكه‌وتنی گه‌له‌كانیدا بێت.