شاندێكی ئه‌منی به‌سه‌رۆكایه‌تی بریكاری كاروباری پۆلیس ده‌گاته‌ موسه‌ننا به‌مه‌به‌ستی لێكۆلینه‌وه‌ له‌ورده‌كاریه‌كانی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ته‌ تاوانباره‌كان 

ئەمنی
  • 13-01-2023, 13:44
  • +A -A

    به‌غداـ INA 
    ئه‌مڕۆ هه‌ینی، شاندێكی ئه‌منی گه‌یشته‌ پارێزگای موسه‌ننا مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی لێكۆلینه‌وه‌ له‌ورده‌كاریه‌كانی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ته‌ تاوانباره‌كان.

     ئاژانسی كاروباری پۆلیس له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA ) ناردووه‌، راگه‌یاند" له‌سه‌ر راسپارده‌ی وه‌زیری ناوخۆ، بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری پۆلیس فه‌ریق عاد عه‌باس ئه‌لخالدی به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی ئه‌منی كه‌پێكهاتبوو له‌به‌رێوبه‌ری ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌وه‌زاره‌ت و به‌رێوبه‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوان له‌به‌غدا و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌فسه‌ران گه‌یشته‌ پارێزگای موسه‌ننا. 

     هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌دا كه‌ئامانجی سه‌ردانی ئه‌م شانده‌ ئاگاداربوون و لێكۆلینه‌وه‌یه‌ له‌ورده‌كاریه‌كانی رووداوه‌كه‌ كه‌دوێنێ له‌كاتی جێبه‌جێكردنی ئۆپه‌راسیۆنێك روویداوه‌ وله‌گه‌ڵ گروپێكی چه‌ته‌ تاوانباره‌كانی ئه‌م پارێزگایه‌ رووبه‌رووی یه‌تر بوینه‌وه‌.