بەغدا- INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەفرەزەکانی بەشی کاروباری بازگەكان لە فەرماندەیی پۆلیسی بابل، حەوت تۆمەتباریان بە تۆمەتی هەڵگرتنی مادەی هۆشبەر دەستگیرکرد.
بەشی راگەیاندنی فەرماندەیی پۆلیسی بابل لە ڕاگەیاندراوێكدا ، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایانگەیاندووە، یەکێک لە مەفرەزەکانی بەشی کاروباری بازگەكان، بە هاوکاری لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان و دەسەڵاتی دادوەری، توانیویانە حەوت تۆمەتبار دەستگیربکەن، کە هەڵگیراون لە ماددە هۆشبەرەکان لە ژێر کۆنترۆڵی بابل.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "نزیکەی (200) حەبی ماددە هۆشبەرەکان دەستیان بەسەردا گیراوە، هەروەها نزیکەی (2 گرام و 300 میلیگرام) ماددەی هۆشبەر، لەگەڵ دوو کەرەستەی بەکارهێنراو بۆ خراپ بەکارهێنان".