بەغدا- INA
قاسم ئەعەرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پشتڕاستی کردەوە کە حکومەتی عێراق سیاسەتی دوورکەوتنەوە لە میحوەرەکان دەگرێتەبەر.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، لە ڕاگەیاندراوێكدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، "ئەعەرەجی لە نووسینگەکەی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێشوازی لە ڕادو ئۆکتاڤیان دۆبری باڵیۆزی ڕۆمانیا لە بەغدا کرد". ڕاوێژکاری ئەمنی لەگەڵ باڵیۆزی ڕۆمانیا گفتوگۆی کرد، پتەوکردنی پەیوەندییەکانی دۆستایەتی و هاوکاری نێوان عێراق و ڕۆمانیا، لەو بوارانەی کە خزمەت بە بەرژەوەندی دوو وڵات و گەلی دۆست دەکەن.
ئەعەرەجی بە باڵیۆزی ڕۆمانیا ڕاگەیاندووە، بەپێی ڕاگەیەندراوەکە: "حکومەتی عێراق سیاسەتی دوورکەوتنەوە لە میحوەرەکان دەگرێتەبەر و بەدوای هاوبەشی ڕاستەقینەدا دەگەڕێت لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە لە شەڕی دژی تیرۆردا لە پاڵ عێراق وەستابوون"،