بەغدا - INA
سەرۆکایەتی کۆماری کۆمار ڕایگەیاند کە عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید سەرۆککۆمار ئامادەیی یارییەکەی هەڵبژاردەی نشتمانیمان دەبێت لەگەڵ هەڵبژاردەی یەمەن كە ئێوارەی ئەمڕۆ لە چوارچێوەی جامی كەنداوی ٢٥ لە یاریگای جەزع نەخەڵ لە بەسرە ئەنجام دەدرێت
سەرۆکایەتی کۆمار، لە ڕاگەیاندراوێكدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، "سەرۆک كۆمار بۆ بەشداریکردن لە یاریی نێوان هەڵبژاردەی نیشتمانی و هەڵبژاردەی یەمەن لە یاریگای جەزع نەخەڵ گەیشتە بەسرە".
یاریەكە لە کاتژمێر شەش بە کاتی ناوخۆی بەغدا دەستپێدەکات، ئەمەش لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی سێیەمی کۆمەڵەی یەکەمدایە جامی كەنداوی ٢٥.