عامری و سەفەدی پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

سیاسی
  • 12-01-2023, 17:22
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئەمڕۆ پێنجشەممە، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و ئەحمەد سەفەدی سەرۆکی پەرلەمانی ئوردن، پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
     نوسینگەی عامری، لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ئاماژەی بەوەکردووە، کە "ئەمڕۆ سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، هادی عامری، لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا، پێشوازی لە ئەحمەد سەفەدی سەرۆکی پەرلەمانی ئوردن کرد”.
     ئاماژەی بەوەشکرد، "کۆمەڵێک دۆسێی بەرژەوەندی هاوبەش گفتوگۆیان لەسەر کرا، لەوانەش پێشهاتەکانی دۆخی عێراق و ئوردن و وڵاتانی ناوچەکە"، ئاماژەی بەوەشکرد "رێگاکانی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان بۆ بەرژەوەندی هەردوو وڵات تاوتوێ کران".