بەغدا - INA
سەرچاوەیەکی حکومی ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە سەردانێکی دوو ڕۆژە بەرو ئەڵمانیا بەڕێكەوت.
ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە، "محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران ئەمڕۆ بە سەردانێکی دوو ڕۆژە بەرەو ئەڵمانیا بەڕێدەکەوێت".
سودانی، سەرۆکوەزیران، سەردانەکەی بۆ ئەڵمانیا بە دووپاتکردنەوەی بەهێزی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی نێوان بەغدا و بەرلین زانی، هاوکات نیازی خۆی پشتڕاستکردەوە بۆ پێشکەشکردنی پێشنیارێک بۆ حکومەتی ئەڵمانیا بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش بۆ ئەوەی ڕێگە خۆشبکات بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانەی عێراقییەکان.