ئاسایشی حەشد تێكدانی حەشارگایەكی ستراتیژی داعشی لە دوورگەی سەلاحەدین ڕاگەیاند

ئەمنی
  • 12-01-2023, 13:01
  • +A -A

    بەغدا -INA
     ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی حەشدی شەعبی، تێكدانی حەشارگایەك و کۆگا ستراتیژییەکانی داعشی لە دوورگەی سەلاحەدین ڕاگەیاند.
     حسێن فالح لامی بەڕێوەبەری ئاسایشی حەشد، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەی بوو، ڕایگەیاند، "فەرماندەیی ئاسایشی حەشد ئۆپراسیۆنی ئەمنیی لە چوارچێوەی کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی سەلاحەدین ئەنجامدا بە هاوكاری نێوان فەرماندەیی هێزەکانی حەشدی شەعبی سەلاح الدین و فەرماندەیی دیالەی هێزەکانی حەشدی شەعبی "، ئاماژە بەوە دەکات کە "زانیاری لە دانپێدانانی تۆمەتبارانی مەترسیدار لە ڕێکخراوی تیرۆریستیدا وەرگیراوە، ئەمەش وایکردووە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی حەشد بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە و ڕاپرسییە بەردەوامەکە بکات، کە لە سەرەتای دانپێدانانەکان و بەدەستهێنانی زانیاری تا جێبەجێکردنی زیاتر لە دوو مانگ بەردەوام بوو.
     وە لە درێژەی قسەکانیدا، "حەشارگایەكی گرنگەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش و کۆگا ستراتیژییەکانی داعش لە دوورگەی سەلاح الدین دەستنیشانکران"،