بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، پەرۆشی وەزارەتەکەی بۆ توندکردنەوەی ڕێوشوێنە ئەمنییەکان لە دەروازەی سنووری زورباتیە دووپاتکردەوە.
شەمەری بە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقیی ڕاگەیاند: لەکاتی سەردانەکەماندا بۆ پارێزگاکی واست لەگەڵ پارێزگار گفتوگۆمان کرد سەرجەم پلانە ئەمنییەکانمان داناوە"، ئاماژەی بەوەشکرد "گەشتەکەمان پشکنینی بەڕێوەبەرایەتییە ئەمنییەکان لە پارێزگاکە لەخۆدەگرێت".
شەمەری ئاماژەی بەوەشکرد، "پێداچوونەوە بە کارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ و كارتی نیشتمانی دەکەین و ئاڕاستەکردنی ئاسانکاریی ڕێکارەکان بۆ مامەڵەی هاووڵاتیان دەکەین"، جەختیشی لەوە کردەوە کە "ئارەزوی ئەوە دەکەین ڕێوشوێنە ئەمنییەکان لە دەروازەی سنووری زورباتیە توندتر بکەین".