بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی دەستپاکی فیدراڵی دەرکردنی سزای شەش ساڵ زیندانی بۆ بەڕێوەبەرێک لە دیوانی پارێزگای کەرکوک دەركرد.
لە ڕاگەیەندراوێکی بەشی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی فیدراڵی، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە، “دادگای تاوانەکانی کەرکوک/دەستەی دووەم بە غیابی بڕیارێکی دەرکردووە کە سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر بەڕێوەبەری پێشووی پلاندانان و بەدواداچوون دەسەپێنێت”. دوای ئاشکراکردنی سەرپێچییە یاساییەکان و زیادەڕەویکردن لە تێچووی پڕۆژەیەک نۆژەنکردنەوەی بەشی ڤێتێرنەری لە قەزای ڕیاز بەشێکە لەو تەرخانکردنانەی بۆ ئاوەدانکردنەوەی قەزا و شارە ڕزگارکراوەکان لە تیرۆر دیاری كرابوو.
بۆیە بڕیاری زیندانیکردنی بۆ ماوەی شەش ساڵ دەرکرد بۆ ئەو بەڕێوبەرە، بەپێی بڕگەکانی مادەی (٣٤٠)ی یاسای سزادانی عێراقی هەموارکراوی ژمارە (١١١ی ساڵی ١٩٦٩).