بەغداد - INA
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران و ئەحمەد ئەلسەفدی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی شانشینی هاشمی ئوردن ئەمرۆ چوارشەممە، جەختیان لەسەر گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات كردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازی لە ئەحمەد ئەلسەفدی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی شانشینی ئوردنی هاشمی و شاندی یاوەری كرد.
ئاشكراشیكرد: لەدیدارێكدا میكانیزمەكانی بەهێزكردنی هاوكاری هاوبەش لەنێوان هەردوو وڵاتی برا و فراوانكردنی لایەنەكانی پەیوەندی دووقۆڵی لەسەر ئاست و بوارە جیاجیاكاندا گفتوگۆكران.
هەروەها هەردوولا جەختیان كردەوە لەگرنگی پێشخستنی پەیوەندییەكان لەسەر ئاستی تەشریعی و جێبەجێكاری لەنێوان عێراق و ئوردن و گرنگی هەماهەنگی ئاڵوگۆڕ لەرووبەرووبوونەوەی قەیران و ئاڵنگارییە ئابووریە جیاوازەكان.