سودانی فەرمانیدا بە وەستاندنی پێدانی هەر مۆڵەتێكی وەبەرهێنان لە زەوییەكانی دەدەوروبەری فڕۆكەخانەی بەغدا

سیاسی
  • 11-01-2023, 20:21
  • +A -A

    بەغداد - INA
    محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ئەمرۆ چوارشەممە، فەرمانیدا بە وەستاندنی پێدانی هەر مۆڵەتێكی وەبەرهێنان یان بەكارهێنانێكی نایاسایی لە زەوییەكانی دەوروبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی كرد كەتایبەت بوو بەتاوتوێكردنی پرسی زەویەكانی دەوروبەری فڕۆكەخانەی نێودەڵەتی بەغدا و باشترین شێوازەكان بۆ ئەنجامدانی وەبەرهێنان لەم زەویانە.
    ئاشكراشیكرد: سودانی لە كۆبوونەوەكەدا ڕێنوێنی دان كەپێدانی مۆڵەتی وەبەرهێنان یان بەكارهێنانی نایاسایی بۆ ئەم زەویانە دەبێ رابگیرێن. و جەختی كردەوە كەهەر پرۆژەیەك ئێستا یان لەدوواڕۆژدا لەم ناوچەیە جێبەجێ بكرێت، پێویستە لەچوارچێوەی دیزاینەكانی هاوچەرخ بێت و ئەو دیدگا ئایندەیەش لەخۆی بگرێت كەبۆ بەغدایی پایتەخت پێویستە.
    هەروەها سودانی روونیكردەوە كەقبۆڵناكرێت زەوی بەشێوەیەكی ئەوها و خێرا و دوور لەدیراساتی نەخشەدانان و چوارچێوەی یاسایی ببەخشرێن، و داواشی لەلایەنە پەیوەندیدارەكان كرد بەردەوامبن لەسەر كۆبوونەوەكان بۆ بەدواداچوونی پرسی ئەم زەویانە مەبەستی گەیشتن بەوەبەرهێنانێكی گونجاو كەسوودی گشتی هەبێت.
    لەم كۆبوونەوەیەدا ژمارەیەك لەبەرپرسان و نوێنەرانی لایەنە حكومیەكانی پەیوەندار بەم كەرتەوە ئامادەبوون.