سەرۆك كۆمار و سەرۆكی حكومەتی كوردستان جەخت لە گرنگی خێرا پەسەندكردنی بودجەی 2023 دەكەنەوە

سیاسی
  • 11-01-2023, 20:19
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید و سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی ئەمرۆ چوارشەممە جەختیان لە گرنگی خێرا پەسەندكردنی بودجەی 2023 كردەوە .
    سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: سەرۆكی كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید لەكۆشكی بەغداد پێشوازی لە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی كرد.
    لە بەیاننامەكەدا هاتووە: لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی پێشكەوتنە گشتییەكانی وڵات و بەرنامەی حكومەت و گرنگی پشتیوانیكردن لەخزمەتگوزاریی پێویست.
    ئاشكراشیكرد: هەردوولا مەسەلەی بودجەی گشتییان تاوتوێكردو جەختیان لەسەر گرنگی خێراكردنی ڕەزامەندیی لەلایەن حكومەتی فیدراڵ و پەرلەمان لەسەر بودجە كردەوە.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، باس لە پشكی هەرێمی كوردستان كراوە و جەختكرایەوە لەسەر پێویستی ناردنی ئەو بڕەی كە لە ئەنجومەنی وەزیراندا لەسەری ڕێككەوتوون، بۆ ئەوەی حكومەتی هەرێم مووچەی فەرمانبەران بدات و پابەندی دیكە جێبەجێ بكات.
    هەروەها سەرۆك كۆمار لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان باسی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان ناوەند و هەرێم و پێویستیی دۆزینەوەی رێگا بۆ چارەسەركردنیان كرد، بۆ پتەوكردنی پەیوەندی نێوانیان بەەبەستی دەستپێكردنی جێبەجێكردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان و پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری لەسەرجەمی پارێزگاكانی عێراق.