بەغداد - INA
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران شاخەوان عەبدوڵڵا ئەمرۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە وادەی دیاریكراوی خۆی پەیوەندی بەڕێككەوتنی سیاسی نێوان كوتلەكان و هێزە نیشتمانییەكانەوە هەیە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: شاخەوان عەبدوڵڵا سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی لیژنەی یاسایی كرد بە بەئامادەبوونی سەرۆكی تەمەن و ئەندامانی لیژنەكە لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان.
هەروەك لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كۆبوونەوەكە چاوی بە میكانیزمەكانی كارەكانی كۆمیسیۆن لەم قۆناغەدا خشاندەوە و باسی لە ڕێگاكانی تێپەڕاندنی كێشەكان و ئاستەنگەكان كردووە، هەروەها ئامادەكارییە تەكنیكییەكان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاكان و دۆخی كرداری تۆماركردنی بایۆمەتری و میكانیزمی دابەشكردنی كارت بەسەر دەنگدەراندا تاوتوێكرا.
شاخەوان عەبدوڵا، جەختی لەسەر ئەوە كردەوە: كە ئەنجومەنی نوێنەران پشتگیری هەوڵەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن دەكات و هەوڵ دەدات بۆ دابینكردنی تەرخانكردنی دارایی بۆ بەردەوامبوونی كار.
وتیشی: ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە وادەی دیاریكراو پەیوەستە بە ڕێككەوتنە سیاسییەكانی نێوان كوتلەكان و هێزە نیشتمانییەكانەوە.
جەختیشیكردەوە: كەپێویستە هەموو كوتلە و هێزە سیاسییەكان لەجێبەجێكردنی یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاكان و ڕەخساندنی كەش و هەواو هاندانی دەنگدەران بۆ بەشداریكردن لەپرۆسەی دێموكراسیدا بەشداری بكەن.