بەغداد - INA
وەزارەتی بازرگانی ئەمڕۆ چوارشەممە، تەئكیدی لەسەر بوونی كۆگای پێویست لەخواردنی مانگی داهاتوو كردەوەو هاوكات جەختیكردەوە لەسەر كاركردن بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری كابینەی نوێ بۆ زیادكردنی بڕگەكانی ئەو كەسانەی چاودێری كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە لەگەڵا ئەو كەسانەی داهاتیان سنووردارە.
سەنتەری ڕاگەیاندنی وەزارەتەكە بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: وەزارەتی بازرگانی لەڕێگەی ئەركەكانییەوە لەدابینكردنی پێداویستی سەبەتەی خۆراك بۆ هاوڵاتیان، بۆ ساڵی ڕابردوو بە یازدە وەجبەی خواردن (سەبەتەی خۆراك) خواردەمەنی چارەسەركردووە، ئەمەش بەشداری كردووە لەدروستكردنی هاوسەنگی لەبازاڕی ناوخۆو كۆنترۆڵكردنی نرخەكان.
ئەوەشی وت: كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك یەكەم پرۆسەی خۆراكەكانی دەستپێكرد كە بۆ ئەمساڵ لە كارتی بژاردندا دانراوە، دوای تەواوكردنی ڕێكارە ئیداری و تەكنیكییەكانی لەو بوارەدا.
جەختیشیكردەوە: كە وەزارەتەكە كۆگای تەواوی خواردنی هەیە بۆ مانگەكانی داهاتوو و بەردەوام دەبێت لە دانانی گرێبەستە پێویستەكان بۆ پاراستنی كەلوپەلەكانی سەبەتەی خواردن.
ئاماژەی بەوەشدا: وەزارەت كاردەكات بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ باشتركردن و زیادكردنی پێویستی سەبەتەی خۆراك بۆ ئەو كەسانەی كە یاسای چاودێری كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە لەگەڵا ئەو كەسانەی داهاتیان كەمە، بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ ئامادەكردنی ئەم ماددانە لەماوەی داهاتوودا بۆ ئەوانەی كەشایستەن.