سەرۆك كۆمار ئامادەیی عێراق بۆ دابینكردنی یارمەتی بۆ گەلی ئوردن دووپاتكردەوە

سیاسی
  • 11-01-2023, 17:09
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید ئەمرۆ چوارشەممە تەئكیدی لە ئامادەیی عێراق بۆ دابینكردنی هاوكاری بۆ گەلی ئوردن كردەوە، و هاوكات ئەحمەد سفیدی سەرۆكی پەرلەمانی ئوردن ئاماژەی بەڕۆڵی سەرەكی عێراق كرد لە شەڕكردنی داعش بەناوی هەموو جیهانەوە.
    سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ چوارشەممە لەكۆشكی بەغدا پێشوازی كرد لە ئەحمەد سفیدی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن و وەفدی یاوەری.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لە كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوەیان بەپەیوەندییە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات كرد و تێیدا جەختیان لەسەر گرنگیی خۆیان كردەوە و كار بۆ گەشەپێدان و بەهێزكردنیان دەكەن بەجۆرێك بەرژەوەندیی هاوبەشی هەردوو گەلی برا بەدەست بهێنێت.
    سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە: كە پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئوردن بەهێز و پتەوە و جێگەی شانازین و خزمەتی بەرژەوەندیی هاوبەش دەكەن، ئاماژەشیدا بە ئامادەیی عێراق بۆ دابینكردنی ئەو هاوكارییانەی كە لەلایەن گەلی ئوردونەوە پێویستن.
    هەروەها تەئكیدیكردەوە: لە گرنگیی هەماهەنگی لەبوارە جۆراوجۆرەكانی سیاسی و ئابووری و پەروەردەوە تەندروستیدا بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندیی هاوبەش، و ئاماژەیدا بە پێگەی ئوردن لەپشتیوانی گەلی عێراق.
    لەلایەن خۆیەوە وەفدی پەرلەمانی ئوردن سڵاوی شا عەبدوڵڵای دووەمیان گەیاندە سەرۆك كۆمار و ئاماژەیاندا بە شانازی شا عەبدوڵڵا بۆ عیراق و پەرۆشی بۆ پاراستنی پەیوەندییە بەهێزەكان و دووپاتكردنەوەی پشتیوانی بۆ عێراق و خەڵكەكەی.