بەغداد - INA
نوسینگەی سەرۆك وەزیران، ئەمڕۆ چوارشەممە، كۆبوونەوەی تەكنیكی نێوان حكومەتی فیدراڵ و شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیاند.
نوسینگەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: شاندی حكومەتی فیدراڵ پێكهاتبوو لە جێگری سەرۆك وەزیران وەزیری پلاندانان و جێگری سەرۆك وەزیران وەزیری نەوت و وەزیرانی دارایی و ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانیەكان و سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و بەرپرسی دەروازە سنووریەكان و ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابووری و سەرۆكی فەرمانگەی یاسایی لەسكرتاریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران و بەڕێوبەری گشتی كۆمپانیای سۆمۆ.
هەروەها شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێكهاتبوو لە وەزیری دارایی و ئابووری و وەزیری كارەبا و سامانە سروشتیەكان و سەرۆكی دیوان لەئەنجوومەنی وەزیران و بەڕێوبەری نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و نوێنەری حكومەتی هەرێم لەبەغدا.
ئاشكرایكرد: لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆیەكی تێر و تەسەل لەسەر یاسایی بودجەی گشتی فیدراڵ بۆ ساڵی 2023 كرا. هەروەها جەختكرا لەسەر خێرا تەواوكردنی بۆ ئەوەی پلانە ستراتیژیەكان و بەرنامە و پرۆژەكان لەبواری خزمەتگوزاری وئابووری و وەبەرهێنان و بوارەكانی دیكە جێبەجێ بكرێن.
هەروەها ژمارەیەك لەوپرسانەی كەبەغدا و هەولێر لەسەری ناكۆكن خرانە بەر باس و لێكۆلینەوە بەتایبەتی ئەوەی كەپەیوەستە بەیاسایی نەوت و غازەوە، وتەكیدكرا لەسەر چارەسەركردنی بەپیێ دەستوور.