بەغداد - INA
فایق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و عەلی ڕەزا گونای باڵیۆزی توركیا ئەمڕۆ چوارشەممە لەبارەی كەیسی دەستگیركراوان و سزادراوانی توركیا گفتوگۆیان كرد.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ئەمڕۆ فایق زەێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، پێشوازی لە عەلی ڕەزا گونای باڵیۆزی توركیا كرد.
لە ربەیاننامەكەدا هاتووە: لە كۆبوونەوەكەدا باس لە چەند پرسێكی پەیوەندیدار بە دەستگیركراوان و سزادراوانی هەڵگرانی رەگەزنامەی توركی كراوە.