سودانی و مەسرور بارزانی لەبارەی گرنگترین دۆسیەكانی وڵات گفتووگۆ دەكەن

سیاسی
  • 11-01-2023, 12:34
  • +A -A

    بەغداد - INA
    محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی عێراق ئەمرۆ چوارشەممە، لەبارەی گرنگترین دۆسیەكانی سەر ئاستی نیشتمانی گفتووگۆیان كرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەمڕۆ چوارشەممە، پێشوازی لە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی عێراق و شاندیی یاوەری كرد.
    ئاشكراشیكرد: لەدیدارێكدا گرنگترین پرسەكانی سەر ئاستی نیشتمانی و ڕێگەكانی تەواوكاری كارەكانی حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم لەپێناو پێشكێش كردنی باشترین خزمەتگوزاری بەهاوڵاتیان لەسەرانسەری پارێزگاكانی عێراق خرانە بەرباس وگفتوگۆ.
    رونیشیكردەوە: هەر لەو دیدارەدا ژمارەیەك لەوەزیرو ڕاوێژكارو بەرپرسانی حكومەتی فیدراڵی و هەرێم ئامادەیبوون.