بەغداد - INA
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند كە جادووگەریان كردووە لە موسەننا.
ئاسایشی نیشتمانی لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بەپێی زانیارییە وردەكان و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری مەفرەزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لەپارێزگای موسەننا توانیویانە دوو تۆمەتبار دەستگیر بكەن كە لە بەرامبەر پارەدا جادوویان دەكرد.
ئاشكراشیكرد: ژمارەی ئەو ژنانەی كە قوربانی كارەكانیان بوون گەیشتە زیاتر لە (841) حاڵەتی ئیبتزاز و هەڕەشەكردن لە ڕێگەی پەڕەی ساختەوە.
رونیشیكردەوە: لێدوانی تۆمەتباران بە شێوەیەكی ئاشكرا تۆمار كران و رادەستی لایەنە تایبەتمەندەكان كرا بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانەی خۆیان.