كەشناسی: بارانی نوێ و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە

ناوخۆ
  • 11-01-2023, 12:21
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەستەی كەشناسی ئەمڕۆ چوارشەممە، رەوشی كەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند و پێشبینی باران و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای دەكات.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: كەش و هەوای وڵات بۆ سبەینێ، پێنج شەممە، لە ناوەچەی ناوەراست ئاسایی دەبێت و لە ناوچەی باكوریش كەش و هەوا بە چەند هەورێك ئاسایی دەبێت، لە كاتێكدا كە كەش و هەوای ناوچەی باشوور بە بوونی چەند پەڵە هەورێك ڕوون دەبێتەوە، لە كاتێكدا كە پلەی گەرمی بەراورد بە رۆژی پێشوو لە بەشی ناوەڕاست و باشوور بەرز دەبێتەوە و لە بەشی باكووری وڵاتیش لە ڕۆژی ڕابردوو نزیك دەبێتەوە.
    هەروەها لە بەیاننامەكەدا هاتووە: كە كەش و هەوای هەینی لە ناوەڕاست و باشوور تارادەیەك هەور دەبێت لەگەڵ هەلی باران بارینی سووك، لە ناوچەی باكوور كەش و هەوا تا ڕادەیەك هەور دەبێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بوونی ڕووناكی و بارانی پەرشوبڵاو، لە كاتێكدا پلەی گەرما لە ڕۆژی ڕابردووەوە لە ناوچەی ناوەراست چەند پلەیەك دادەبەزێت، لە ناوچەی باكوور كەمێك كەمتر دەبێت لە ڕۆژی ڕابردوو، لە كاتێكدا نزیك دەبێتەوە لە ڕۆژی ڕابردوو لە ناوچەی باشوور.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: كەشوهەوای ڕۆژی شەممە لە ناوچەی ناوەڕاستدا هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانی سووك، لە كاتێكدا كە كەش و هەوای ناوچەی باكوور تا رادەیەك هەور دەبێت و لە بەشە شاخاوییەكانیدا باران و بەفر دەبارێت، لەناوچەی باشوریش كەش و هەوا هەور دەبێت بە باران بە بوونی خۆر تا گەرمی مامناوەند، لە كاتێكدا كە پلەی گەرما لە ڕۆژی ڕابردوو لە ناوچەی ناوەڕاستدا كەمێك بەرز دەبێتەوە، هاوشێوەی ڕۆژی ڕابردوو دەبێت لە ناوچەكانی باكوور و باشووری وڵات.
    رونیشیكردەوە: كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور بە چەند هەورێك ڕوون دەبێتەوە و پلەی گەرمیش نزیكە لە ڕۆژی ڕابردوو، هەروەها لە هەرێمی باشوریش، كەش و هەوا بە بارانی پەرش و بڵاوەوە كە هەندێك جار لێزمەباران دەبێت و پلەی گەرمیش بەراورد بەڕۆژی ڕابردوو لە سەرتاسەری وڵاتدا كەمێك بەرز دەبێتەوە.