بەغداد - INA
ڕاوێژكاری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ مافەكانی مرۆڤ زیدان خەلەف ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: بەردەوامن لە وەرگرتنی سكاڵای هاوڵاتیان پەیوەست بەپێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ لەڕێگەی ئیمەیڵ و ژمارە تەلەفۆنی دیاریكراوەوە.
خەڵەف لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لەسەر بنەمای ڕێنماییە بەردەوامەكانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران و بۆ بەردەوامبوون لە كردنەوەی پەنجەرەی پەیوەندی لەگەڵ هاوڵاتیان و زاڵبوون بەسەر هەموو كێشەكاندا، ئێمە بۆ هاوڵاتیانی دووپات دەكەینەوە كە بەردەوامین لە وەرگرتنی سكاڵاكانیان لە سەر پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: سكاڵاكان لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە وەردەگرین:
یان لە رێگەی ئەم ژمارەیەوە:
07844826901