نەینەوا – ا ه ع نوفل سوڵتان عاكوب پارێزگاری نەینەوا، ئەمرۆ چوار شەممە، ئاشكرایكرد ئەنجومەنی وەزیران بریاریداوە زەوی نیشتەجێبوون بەسەر زەرەرمەندانی پرۆسەی رزگاركردنی موسڵ دابەشبكرێت و یەكەی نیشتەجێبونیان بۆ دروستبكرێت. پارێزگاری نەینەوا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند: پارێزگای نەینەوا زەوی نیشتەجێبوون بەسەر ئەو هاوڵاتیانەدا دابەشدەكات كە لە پرۆسەی رزگاركردنی شاری موسڵ زەرەرمەندبوون، وتیشی پرۆسەی دابەشكردنەكە لە دوای كۆتاییهاتنی مامەڵەی قەرەبووكردنەوە دەستپێدەكات. پارێزگاری نەینەوا راشیگەیاند: وەجبەی یەكەمی پرۆسەی قەرەبووكردنەوەكە لە بەری راست و ناوەراستی موسڵ بەرێوەدەچێت كە رێژەی زەرەرمەندبونیان لەسەداسەدە.