بەغداد - INA
دانیشتنێك بۆ گفتوگۆ لەئەنجومەنی نوێنەران لەنێوان سەرۆكی كوتلەكانی پەرلەمان و وەفدی پەرلەمانی ئوردن ئەمرۆ چوارشەممە بەڕێوەچوو.
بەپێی بەیاننامەیەكی نوسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران، كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوە، دەڵێت: محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەحمەد سفیدی هاوتا ئوردنییەكەی سەرۆكایەتی كۆبونەوەیەكی نێوان سەرۆكی كوتلەكانی پەرلەمان و وەفدی پەرلەمانی ئوردنیان كرد لەهۆڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.