بەغداد - INA
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ چوارشەممە، لەبینای پەرلەمان پێشوازی لە ئەحمەد سفیدی هاوتا ئوردنییەكەی كرد.
نوسینگەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە لە بینای پەرلەمان پێشوازی كرد لە هاوتا ئوردنیەكەی ئەحمەد سفیدی و شاندی یاوەری.
مەبەست لە سەردانەكەش بۆ پتەوكردنی هاریكاری پەرلەمانی نێوان هەردوو وڵاتی برا بەو جۆرەی خزمەت بە پرسی هاوبەش دەكات.