به‌غداـ INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محه‌مه‌د شیاع سودانی، ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە، سەرۆکایەتی دانیشتنی دووەمی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد، لەدانیشتنەکەدا بارودۆخی گشتی وبابەت و بڕیارەکانی کارنامەی دانیشتنەکە تاووتوێکران.
هەروەها لەدانیشتنەکەدا گفتوگۆکرا دەربارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار وکاریگەریەکانی لەسەربازاڕ ولەسەر کڕینی شمەک لەلایەن هاووڵاتیانەوە لەبازاڕەکانی ناوخۆدا کەپێویستە
ڕێکاری پێویستی بۆ بگیرێتەبەر بۆچارەسەرکردن و پاڵپشتکردنی دراوی نیشتیمانی، ئەنجومەنی وەزیران لەمبارەوە بڕیاری لەسەر ئەم ڕێکارانەی خوارەوەدا:
1ـ پابەندکردنی سەرجەم دەزگا حکومیەکان بەفڕۆشتنی کاڵاو خزمەتگوزاریەکانی ناوعێڕاق بەدینار و بەنرخی بانکی ناوەندی کە دەگاتە 1470 دینار بۆهەردۆلارێک.
2-ئەوەی کە لە بڕگەی 1 ئاماژەی پێکرا کاڵاو خزمەتگوزاریەکانی کەرتی تایبەتیش دەگرێتەوە، بەتایبەتی نوسینگەکانی هێڵی ئاسمانی نیشتیمانی و بیانی و ئاژانسەکانی بازرگانی وکۆمپانیاکانی پەیوەندی و ئەنتەرنێت و فڕۆشی کۆمەڵگاکانی نیشتەجێکردن، هەروەها ڕوونبینی لەوەی کە نرخی کاڵاکان و خزمەتگوزاریەکان بەدیناری عێڕاقی بەگوێرەی نرخی بانکی ناوەندی بەڕێوەدەچێت.
3-بانکی ناوەندی هەڵدەسێت بە فڕۆشتنی دۆلار بەلایەنەکانی سەرەوە کەلە بڕگەی دوو ئاماژەمان پێدان بەونرخەی کە بانکی ناوەندی بڕیاری لەسەرداوە بەنرخی 1460 دینار بۆهەردۆلارێک بۆ حەواڵەکردنەکان و بە1455 دیناریش بۆ هەردۆلارێک بۆ ڕووماڵکردنی قەواڵەکان، ئەویش پاش پەیمان دان بە ئەنجامدانی مامەڵەی فڕۆشتن بەدیناری عێڕاقی، ئەمەش لە ماڵپەڕە فەرمیەکانی ئەولایەنانەدا ڕادەگەیەنرێت لە په‌نچه‌ره‌كانی فڕۆشتندا.
4- بانکی ناوەندی پێوێستە میکانیزمێکی ئاسان دەربکات لەماوەی یەک هەفتە لە دەرچوونی ئەم بڕیارەوە، لەم ماوەیەدا کەرتی تایبەت کەلە هەردوو بڕگەی 2و3 ی پێشوودا هاتووە دەتوانن دۆلاریان دەست بکەوێت بەنرخی فەرمی، هەروەها بانکی ناوەندی هەڵدەستێت بەدابینکردنی حەواڵەکانی کەرتی تایبەت بەنرخی فەرمی بۆدەرەوەی عێڕاق بۆ بەجێهێنانی پابەندیە دەرەکیەکانیان.
هەروەها ئەنجومەنی وەزیران بەردەوامبوو لەگفتوگۆکردن دەربارەی دامەزراندنی گرێبەستەکان لەسەرجەم وەزارەتەکانی دەوڵەت، ڕەزامەندیشی دەربڕی لەسەر بەدیهێنانی پلەوناونیشانی پلەی فەرمانبەری لەلایەن وەزارەتی داراییەوە لە بودجەی فەرمانگەکان، بۆدامەزراندنی گرێبەستەکانی پێش مێژووی 2ی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2019 بەمیلاکی بەردەوام لە سەرتێچووی بەگەڕخستنهوەیان تێچووی پلانڕێژی بۆهەر دامەزراوەیەک.
لەهەمان بواردا ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دا لەسەر ئەوەی کە پێویستە وەزارەتی دارایی هەڵسێت بە دامەزراندنی 1000 توێژەر بەگرێبەست ئەویش بەپێی هەردوو بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران 315٫337ی ساڵی 2019 ، لەگەڵ خەرجکردنی جیاوازیه داراییه‌كان بۆیان ئەویش بەپێی خشتەی تایبەت.
هەروەها لەچوارچێوەی پلانی کشتوکاڵی ئەم وەرزەی زستاندا‌و بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاو، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا لەسەر ڕاستاندنی ڕاسپاردەکانی لێژنەی بەردەوامی هاوبەش لەنێوان هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و سامانی ئاو کەلەمێژووی 30ی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2022 گرێدرا، دەربارەی زیادکردنی دووبڕگەی خوارەوە تاکو ڕاسپاردەکانی لێژنەی ناوبراو بەوەی کە توێژینەوەیەکی ڕوون سازبدات دەربارەی پلانی کشتوکاڵی زستانەی ئەم وەزرەوجەختکردنەوە لەسەربەکارهێنانی ئاویژێرزەوی لەناوچە لەبارەکانی سەر بەپارێزگاکان کە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەسەریان داوە بەگوێرەی بڕیاری خۆی ژمارە 284ی ساڵی2022 بەمشێوەیەی خوارەوە:
1- زیادکردنی ڕووبەری یەک ملیۆن دۆنم بۆئەوەی ڕووبەری گشتی کشتوکاڵی لەسەر ئاوی سەرزەوی ببێتە 2٫500٫000 دۆنم، واتە تەنها دوو ملیۆن و نیو، بەومەرجەی کە جەخت بکرێتەوەسەر ڕووبەرە بەپیتەکانی پلانەکە زستانیەکە لەسەر ڕووبار‌و کەناڵە سەرەکیەکان جێبەجێبکرێت.
2-چەند لێژنەیەکی هاوبەش پێکبهێنرێت لەنێوان بەڕێوەبەرێتیەکانی سامانی ئاوی و بەڕێوەبەرێتیەکانی کشتوکاڵ ولێژنەکانی کشتوکاڵ و کۆمەڵە هەرەوەزیەکان بەهەماهەنگی لەگەڵ ژووری ئۆپەراسیۆنەکان کە پێکهاتووە لەفەرماندەیی ئوپەراسۆنە هاوبەشەکانی سەرجەم پارێزگاکان بە بەدوداچوون بۆ پابەندبوونی جوتیاران بەڕووبەرەکانی ئاودێری کەلەپلانی کشتوکاڵی وەرزی زستانەی ساڵی2022-2023 جێگیرکراوە، پێشێلکارەکانیش بەرپرسیارێتی یاسایی لەئەستۆدەگرن، هەردوو وەزارەتەکەش کە ئاماژەمان پێدان ێدان پابەندنین وبەرپرسیارێتیش لەئەستۆناگرن بۆ بەڕێوەبردنی داواکاریەکانی قەرەبووکردنەوە لەحاڵەتی ڕوودانی هەرپێشێلکاریەک لەسەر پلانە کشتوکاڵیەکە کە بڕیاری لەسەردراوە، هەروەها هەردووهەفتە جارێک کۆبوونەوە ئەنجام بدرێت کە بۆدەستنیشانکردنی کاتەکانی هەماهەنگی بکرێت لەنێوان بەڕێوەبەرایەتیەکانی کشتوکاڵ و داهاتی ئاوی لەسەرجەم پارێزگاکاندا.
هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنی راسپارده‌كانی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران لهخێراكردنی جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانی حكومه‌ت له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی قه‌ره‌غ وبالغی له‌به‌غدای پایه‌تخت، و رێكاره‌كانی به‌دواوه‌یان به‌هه‌ڵگرتنی هه‌ندێ له‌خاڵی پشكنین له‌لایه‌نی كه‌رخ و ره‌سافه، وكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌شه‌قامه‌كان له‌ناو ناوچه‌ی خه‌زرا، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پلانی حكومه‌ت كهگشتگیره و وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه ونیشته‌جێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه له‌به‌غدا جێبه‌جێ ده‌كات تاوتوێی كرد، و ره‌زامه‌ندی ده‌ربری له‌سه‌ر ئه‌مه‌ی خواره‌وه:
1ـ راسپارده‌كردنی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێ و شاره‌وانی و ئه‌شغالی گشتی وپێدانی ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست كهلهگۆژمهی 1,500,000,000,000 دینار زیاتر نه‌بێت، ته‌نها ترلیونێك و پێنچ سه‌د ملیار دینار بۆ پرۆژه‌كانی ناو به‌رنامه‌ی حكومه‌ت وبهشێوازێكی داوایی راسته‌وخۆ ( دیزاینكردن/ جێبه‌جێكردن) ووه‌رگرتنی یه‌ك عه‌رزی به‌پێی گۆژمه‌ی گشتی، كه‌ده‌بێت گرێبه‌سته‌كان به‌ندێك له‌خۆی بگرن كه‌نابێت هیچ بڕه پاره‌یه‌ك پێش په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی فیدراڵی كۆماری عێراق بۆ ساڵی دارایی 2023 خه‌رچ بكرێت، وه‌زاره‌تی ناوبراو به گۆژمه‌ی پێویست له‌گه‌ڵ گرێبه‌سته‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی راوێژكاری نێوده‌وڵه‌تی به‌ناوبانگ پاڵپشت بكرێت و لهرێنمایهكانی ئه‌نجامدانی گرێبه‌سته‌كانی حكومه‌ت (2 ساڵی 2014) به‌ده‌ر بكرێت.
2ـ هه‌موو وه‌زاره‌ت و ئه‌و ده‌زگا ولایه‌نانه‌ی ناپه‌یوه‌ست به‌وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه پشتگیری پێویست بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی قه‌ره‌غ وباڵغی پێشكێش له‌به‌غدای پایته‌خت ده‌كه‌ن، كه‌له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و شاره و ئه‌شغاڵی گشتیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
3ـ پێكهێنانی لیژنه‌كان له‌هه‌موو شوێنێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی هاودژه‌كان له‌كاتی جێبه‌جێكردنی كهلهوهزارهتهكانی ( نه‌وت، رهۆشهنبیری، كاره‌با، په‌یوه‌ندییه‌كان، گواستنه‌وه، داراییة، پلاندانان) و سكرتاریه‌تی به‌غدا و فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا پێكهاتوون، و پێدانی ده‌سه‌ڵات بهلیژنهكان بۆ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كان و خه‌رجیه‌كانیش بۆ سه‌ر خه‌رجیه‌كانی پرۆژه‌كه.
4ـ راسپارده‌كردنی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن و شاره‌وانی و ئه‌شغالی گشتی و لایه‌نه گشتییه‌كانی خاوه‌ن زه‌ویه‌كان یان خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندییه‌كان، وپێدانی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان له‌سه‌ر زه‌ویه‌كانی خاوه‌نداری و یان تایبه‌تمه‌نده‌كان.
بهئاماندی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی ویزاری، و ئه‌وه‌ی له‌ناو به‌رنامه‌ی حكومه‌تدا هاتووه سه‌باره‌ت به‌كه‌رتی نیشته‌جێ و پێشكێش كردنی ئاسانكاریه‌كانی پێویست، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا:
بڕیاریدان له‌سه‌ر كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ی راوێژكاری كهلهرێكهوتی 29ی ته‌شرینی دووه‌می 2022 سه‌باره‌ت بهزهویهكانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی دارایی و كۆمه‌ڵگه‌كانی نیشته‌جێ سازكراوه و بڕگه‌ی (سێ) لهراسپاردهكانی كۆبوونه‌وه ژماره (17) بۆ ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی بۆ نیشته‌جێ وبه‌م شێوه‌یه:
• زه‌ویه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی
ـ به‌پشت به‌ستن به‌حوكمه‌كانی مادده‌ی (1/7) له‌یاسایی تاپۆكردنی عه‌ره‌سات و ئاواییه‌كانی میری (3 ساڵی 1960) ی هه‌مواركراو، خاوه‌ندارێتی زه‌ویه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی كه‌پێشتر بۆ ته‌رخانكرابوون بۆ فه‌رمانگه‌ی نیشته‌جێ كه‌سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه ونیشتهجێیه ده‌گه‌رێته‌وه، ئه‌وانه‌ی كهكۆمهڵگای نیشته‌جێی گشتی له‌سه‌ر دروستكراون یان دروست ده‌كرێن به‌پێی بریاری ته‌شریعی (39 ساڵی 2001).
• زه‌ویه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی شاره‌وانیه گشتییه‌كان وتایبهتكراون بۆ فه‌رمانگه‌ی نیشته‌جێ.
2ـ به‌رێوبه‌رایه‌تی شاره‌وانیه گشتییه ئه‌و زه‌ویانه خاوه‌ندارێتی ده‌كات كه‌پێشتر بۆ فه‌رمانگه‌ی نیشته‌جێ ته‌رخانكرابوون به‌پێی بڕیاری (693 ساڵی 1970) به‌بێ به‌رامبه‌ر، به‌پێ پێویستی له‌مادده‌ی یه‌ك له‌یاسایی (80ی ساڵی 1970) له‌حاڵه‌تی جێبه‌جێ كردنی به‌سه‌ر زه‌ویه‌كانی شاره‌وانییه‌كان.
له‌چوار چێوه‌ی جێبه‌جێكردنی پلانه ستراتیژیه‌كانی كه‌بۆ پێشخستنی سیسته‌می كاره‌با دانراون، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر راسپارده‌كردنی وه‌زیری كاره‌با وپێدانی ده‌سه‌ڵات بۆ واژۆكردنی یاداشتی هاوكاری سه‌باره‌ت به‌به‌رنامه‌ی وزه له‌عێراق له‌قوناغی دووه‌م له‌نێوان وه‌زاره‌تی كاره‌با و كۆمپانیا سیمنس ئه‌نێرجی ئه‌ی جی، وبهدهركردن له‌شێوازی ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست كه‌له‌مادده‌ی (3) لهرێنمایهكانی جێبه‌جێكردنی گرێبه‌سته حكومییه‌كان هاتوو (2ی ساڵی 2014). هه‌روه‌ها ئه‌و وه‌زیرانه‌ی به‌شدارن له‌شاندی حكومه‌ت بۆ ئه‌ڵمانیا ده‌سه‌ڵاتی واژۆكردنی یاداشت پێدراون بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌ڵمانی ئه‌نجام بده‌ن.