به‌غدا ـ INA
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیا پێگه‌یشت و هه‌ردوولا لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندییه دووقۆلیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی هاوسۆ گفتوگۆیان كرد.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاند" له‌م په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌دا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر شێوازه‌كانی گه‌شه‌پێدانی هاریكاری ئابووری و هه‌وڵه‌كانی ئالوگۆڕ بۆ تۆكمه‌كردنی سنووری هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگی كردن بۆ راونانی گروپه تیرۆرستیه‌كان له‌سنووره هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا.
ئه‌ردۆگان دووباره داوای له‌به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كرد كه‌سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ كۆماری توركیا ئه‌نجام بدات، وله‌كۆڕبه‌ندی ئه‌نتاڵیای دیبلۆماسیش ئاماده بێت.
دابینكردنی به‌شی عێراق له‌ئاوی دیجله وفورات و به‌رده‌وامیدان به‌هاوكاری له‌بواره‌كانی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان و به‌شداریكردنی كۆمپانیه توركییه‌كان له‌پرۆژه‌كانی ژێری ئابووری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق، له‌گه‌ڵ به‌ستنه‌وه‌ی هێلی ئاسنی له‌نێوان ده‌ربه‌ندنی فاو له‌به‌سرا و خاكی توركیا ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه بوو.
له‌لایی خۆیه‌وه سودانی دووپاتیكرد كه‌داواكاری سه‌ردانیكردنی فه‌رمی بۆ توركیا له‌زووترین ده‌رفه‌تدا جێبه‌جێ ده‌كات.