حەلبووسی جەخت دەکاتەوەسەرپاڵپشتکردنی خۆی بۆ دیوانی چاودێری دارایی لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی

سیاسی
  • 10-01-2023, 16:51
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محمد حەلبووسی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی کردەوەلە پشتیوانی خۆی بۆ دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵی.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی حەلبووسی ئەمڕۆ 
    سەردانێکی دیوانی چاودێری دارایی کرد بۆ ئاشنابوون بە ڕەوشی کاروئەرکەکان و بەڕێوەچوونی ڕێکارە ئیداری وکارگێڕیەکان.
    بەیاننامەکەوتیشی کە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی بەرێوەبەرەکانی کرد و تیایدا گفتوگۆکرا دەربارەی میکانیزمی پتەوکردنی ڕۆڵی دیوانی
    چاودێری لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ڕاماڵکردنی ئاستەنگەکانی هەمبەربەئەرک و کارەکانی دیوانی چاودێری.
    حەلبووسی لە میانەی کۆبوونەوەکەدا پشتیوانی خۆی ڕاگەیاند بۆ ئەنجومەنی دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵی لەپێناو سەرخستنی ئەم دەزگا دێرینەو بەدیهێنانی ئامانجەکانی.